بە ئەبرۆت کوژاوم دڵم پڕ زوخاوە

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
بە ئەبرۆت کوژاوم دڵم پڕ زوخاوە  (1942) 
by سافیی ھیرانی
بە ئەبرۆت کوژاوم دڵم پڕ زوخاوە برینی دەروونم دووبارە کولاوە
بەو دوو چاوە دڵ کوژاوە یار بە قەتڵم ئەمری داوە
لە دامێنی زولفت چ نوورێک عەیانە لە ئاخیری شەودا سفیدەی بەیانە
ئەو بەیانە چەندە جوانە کوشتمت بەو پەرچەمانە
کە دەورەی لە ڕوودا بە دوو زولفی خاوە سەما هەوری داگرت و ڕۆژ کەوتە ناوە
لە دوو لاوە لوول و خاوە مارە دەورەی گەنجی داوە
لە عەشقت دوو چاوم هەموو دەم بە گریان لە تاوت هەناوم هەموو بویتە بوریان
دیدە گریان، سینە بوریان عاشقی تۆمە بە قوربان
سیوەیل دای لە کوڵمەی لەگەڵ لێو و زاری بە سور و سپی خونچەیی نەوبەهاری
لەو عوزاری گوڵ دەباری چەند شیرینە لێو و زاری
کە چاوی خوماری بزاوت ئەو بەنازە بە جارێ برین هەڵوەشان بوونە تازە
دیدە بازە چەند بەنازە بمکوژە گەردنت ئازە
کە وا خانەوێرانە سافی لە دونیا لە تاوی گوڵی ڕووت بووە شێت و شەیدا
شێت و شەیدا کەوتە دونیا ڕەحمی پێکە سا لە ڕێی خوا

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse