بەیتی مشک و پشیلە
Appearance
| لە بیرمە جارێک باوکم بۆ ئێران | بە سەفەر چووبوو سەفەری خێران |
| هەندێ کتێبی بۆ من هێنابوو | بەیتی پشیلە و مشکیشی تیا بوو |
| نووسیبوی ڕۆڵەی خاوەن عەقڵ و هۆش | بیخوێنەرەوە بەیتی گوربە و موش |
| پشیلە مشکی توخن نەدەکەوت | بە فێڵ خۆی خستە کونجێکی مزگەوت |
| مشکان بە شایی و بە تلی لی لی | دیارییان بۆ برد بە قلی و بلی |
| مژدەیان ئەدا پشیلە عابدە | نەزەر لە مێچکە ناکات زاهیدە |
| بە دڵێکی ساف لێی گردبوونەوە | بە دەست لەملان لێی ورد بوونەوە |
| ئەیانوت: ئۆخەی، ئەو سمێڵ جوانە | چۆتە کلیلە، ئەو دەم و دانە |
| زۆریان پێ خۆش بوو کە نایانگرێ | پەلاماری دان کەچی لە پڕێ |
| چوار و پێنجی گرت، بە ڕاست و بە چەپ | سێ و چوارێکیشی هاویشتە ژێر لەپ |
| تۆڵەی ئەو بەینەی پێشووی لێ سەندن | بە زیکە و جووکە سەری هەڵکەندن |
| هەرچەند کە سۆفی بە کەوڵ و پۆست بێ | چۆن باوەڕ ئەکەی جانەوەردۆست بێ |
| خوویەک سروشتی ئەزەل بیبەخشێ | بە هیچ ناگۆڕێ بە هیچ نانەخشێ |
| ئاین و ئۆینیش زوو دەردەکەوێ | درۆزن زەحمەتە ناشتای بەرکەوێ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|