بەگورجی بجووڵە
Appearance
بەگورجی بجووڵە لە کاری کەست | لە عالەم بەجێماوەیە میللەتت |
لە بۆ کاری خۆت هەر چەنێ سەعیکەی | نەبێ چاکی خزمت نییە میننەتت |
ڕەهابی ئەلەم ڕۆژەدا سەرکەوی | بەڕاستی ئەوانن سەر و سەروەتت |
هیوای من وەهایە بەچەن ساڵی تر | نەمێنێ خەم و عاجزی و حەسرەتت |
ئەمە مروەتە نوقمی خۆراک بی | بەدوو نانی جۆ تێر نەبێ میللەتت |
ئەگەر هۆگری تۆ بە کوردان نەکەی | لە ڕووی دوژمنت نابێ هیچ هەیبەتت |
نەکەی حورمەتی بێ فەڕی خزمی خۆت | دەسا گەورەیان ناگرن حورمەتت |
بەخزمی بزانە هەموو پیاوی کورد | بەڕاستیش ئەوانن قووەت و قودرەتت |
وەها بەموتیعی وتەت بن هەموو | نیشانی بێگانەت بدە شەوکەتت |
بکە هەر چی چاکە نەسیحەت بەوان | ئەوانن موعینت دەمی زیللەتت |
فیدابی ئەسیری لە ڕێی میللەتت | لە پاش مردنت هەر دەبێ حورمەتت |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|