بەو دوو خاڵی عەنبەرین و نەقشی لێوی شەککەرین
Appearance
بەو دوو خاڵی عەنبەرین و نەقشی لێوی شەککەرین | نازەنین! بۆ چاوی مەستی تۆ؛ نە عەقڵم ما، نە دین |
عەقرەبی زوڵفی نگونسارت دڵی پێکا، نە نێش | نێشە جارێ ئێش و نێشی، غەیری زوڵفی پڕ لە چین |
هێندە مەفتوونم بەدیدارت، بەدیدارت قەسەم | نەشئەیی سەد ساڵە وا نابێ لە بۆ: «مائی مو عین» |
چەندە خۆشە کونجی خەڵوەت، مەی لە لا، دڵبەر لەکن | خاسە بت، پڕ بادە ساقی، سادە بێ وەک مەهـ جەبین |
خۆزگە بەدوێنێ شەوێ، کە خۆم و خۆی بووین دوو بەدوو | گەهـ لە باخی خونچە کردن بوو؛ دەمێ نەسرین چنین |
دەست لە مل، ساعید لە ساعید، لەب لەسەر لەب، ڕوو بەڕوو | کەف لەناو کەف، دەم لەسەر گوڵ، بەی گوشین و پێکەنین |
تا دەکەم مەدحی: دەمی؛ دێن و مەلائیک پێم دەڵێن: | ئافەرین بۆ شیعری ڕەنگینت «ئەدەب»، سەد ئافەرین |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|