بەو خیلقەتە شیرینە، کە خولقا قەدی ڕەعنات

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
بەو خیلقەتە شیرینە، کە خولقا قەدی ڕەعنات  (1936) 
by ئەدەب
بەو خیلقەتە شیرینە، کە خولقا قەدی ڕەعنات هەر من بەتەنێ شیفتە نیم، عالەمە شەیدات
گەر قیبلەیی ئیسلامە، ئەگەر موعجیزی زەردەشت قیبلەی مەیە ئەمڕۆکە، فروغی روخی زیبات
مەخموری سوراحی شەوە، مینایە لەبەر خەو من بم بەفیدای غەمزەیی ئەو نێرگسی شەهلات
سەودایی بڕانی سەری خۆیە دەسەریدا هەر کەس وەکو زوڵفت دەسەریدا هەیە سەودات
ئەمڕۆکە ئەگەر لێمە کەنارە، قەدی سەرووت هەر شەو لە کەناری منی زاری، بەخەیاڵات
توڕەت بەدەمێ دەکا زیندە، سەد دڵی مردە ئیعجازی مەسیحێکە، دەکا زوڵفی چەلیپات
بۆیەم بەدەسی خۆ، بەسەری زوڵفەوە بەستی تا ماچکەم ئەغزات؛ لەسەر دۆشەوە؛ تا پات
بەو جیلوەوە سەخرەی سەمما، دەخەیە ڕەقس لۆمەی نییە، زاهید؛ کە ئەتۆی دی، بەسەما هات
سەرمایەیی عیشقت؛ سەنەما! دڵ بوو، ئەویش چوو عوززا سیفەتان عیشوە فرۆشن؛ ئەمنیش: لات
شیرینە ئەگەر گوفتەی من، وەک لەبی قەندت مەوزونە وەکو شیعری ئەدەب، قامەت و باڵات

This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:

  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.

Public domainPublic domainfalsefalse