بەهار هەر ڕۆژە ڕەنگێ ئەنوێنێ
Appearance
| بەهار هەر ڕۆژە ڕەنگێ ئەنوێنێ | هیچ جارێ لەسەر بارێ نامێنێ |
| گاهێ وەک دەروێش هەور ئەهاڕێنێ | گا بەسەر هارا خۆڵ ئەبارێنێ |
| وتمان نیسانە و باران ئەبارێ | تنۆکی لە چاو نایێتە خوارێ |
| درۆی نیسانیش ئەمساڵ کار ناکا | هیچ کەس نازانێ بۆ کام لا ڕاکا |
| لایێ بە لافاو پیاو ئەخنکێنێ | ئێمە بێ ئاوی ئەمانخنکێنێ |
| برسیەتی چاکە گژ و گیا ئەخورێ | بەڵام تینوەتی چاری ناکرێ |
| جاران ئەچوونە نوێژە بارانە | ئێستا بێ نوێژیی گوناهبارانە |
| کەسیش باوەڕی بە خوا نەماوە | لە شوێنی تەوبە سین و تێ باوە |
| چەندێ کەوتینە سەر یاریی پۆکەر | هەرچیت ئەبینی بووبوو بە جۆکەر |
| ئێستا کاربەدەست کەوتوونە دامە | هیچکەس نازانێ ڕێ و شوێنی کامە |
| وەک داشی دامە مەئموور لێ ئەخوڕن | بە ئاز و بە گوێز هێزیان لێ ئەبڕن |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 913
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|