بەهاری ڕووزەرد
Appearance
بەهاری ڕوو زەرد، بەهاری ڕوو زەرد | منیشی خستە کەژ و کێو و هەرد |
ڕەنگزەرد و سەرشین، دەروون پڕ لە دەرد | بۆ عالەم شادی و بۆ من ئاهی سەرد |
جەرگم لەتلەتە وەک هێڵی ناو وەرد | ئاخ بۆ دڵسۆزێک بۆم بێ بە هاودەرد |
ڕەنگ هەڵبڕێژێ لە شێوەی بەهار | لەو ڕەنگەی خۆش بێ لای دڵەی غەمبار |
لە گوڵەزەرد ڕەنگ، لە گوڵ نەورۆز داخ | لە شەونم فرمێسک، لە تەمی چەم ئاخ |
لە وەنەوشە شین، لە نێرگز خومار | لە گوڵاڵە خوێن، دیدەی شەو بێدار |
لە غونچە پەیکان، لە سۆسەن خارێ | دڵ بریندار کا لە دووریی یارێ |
من لە دووری ئێل جەرگم خوێنین بێ | چەند خۆشە برین لەسەر برین بێ |
ئەگەڕێم بە شوێن دەردەدارێکا | کەس وکار کوژراو، دڵ زامارێکا |
وەک تاقتاقکەرە تا دەمی بەیان | ناڵەناڵمە لەسەر کەلیخان |
لافاوی فرمێسک لە دووریی یاران | سەرەوخوار ئەڕوا وەک لێزمەی باران |
ئابی ساڵی ١٩٤٧
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|