بەهاری تازە
Appearance
| ئەمڕۆ کە مەوسمی سەیرانی نەوبەهارییە | ئەمڕۆ کە ڕۆژی دەستەی یاران و یارییە |
| ئەمڕۆ کە ڕۆژی زەوقە لە ئەربابی ئەهلی دڵ | ئەم ڕۆژە ڕۆژی قەهقەهی جامی خومارییە |
| ئەمڕۆ کە ڕۆژی کەیف و نیشاتە لە عالەما | ئەمڕۆ کە ڕۆژی جەژنی هەموو کوردەوارییە |
| دامێنی کێوەکانە لەسەد ڕەنگ ئاڵ و واڵ | سەر بەندی شاخەکانە بە گوڵ نادیارییە |
| فەڕاشی بای شەماڵە چەمەن زیب و فەڕ ئەدا | زوراعی هەوری تاڵە خەریک ئاوی یارییە |
| هەر خونچەیە بە کەیف و دەماخە لەسەر چڵا | هەر بوڵبوڵی هەژارە کە ئیش و کاری زارییە |
| هەر دەنگی دەفە بە عەیشەوە وا حەسرەتا ئەڵێ | هەر ڕەنگی کەفە لە نەهج و مقامانی نارییە |
| هەر گوێیە پڕ ئەبێ لە سەماعی ڕوباب و نەی | هەر نەفسە زل ئەبێ لە شەرارات و مارییە |
| هەر مێشکە پڕ ئەبێ لە خەیاڵی وەتەن وەتەن | هەر کوردە مات ئەبێ کە چلۆن دەردی کارییە |
| هەر کەس لە ژینی خۆی بەتەواوی موفەرەحە | ئیلا کە ئێشی کوردە کزی و بەردە بارییە |
| زەڵمە ئەسیری جەور و نەزانین لە عالەما | شەلمە کە ئەشکی حەسرەت و ناڵینی جارییە |
| تاجی نگین و عززەتی بەر بادە تانجەڕۆ | سیروانە ئەشکی خوێنی بە لێڵی فوارییە |
| کوێستانی کوردستانە بە گریانەوە ئەڵێ | ئەی وای ئای های چ دەردێکی کارییە |
| قانع لە حەسرەتی خزمانی کوردە هەر ئەڵێ | ئەم کارە کاری کوردە نەوەک کاری بارییە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|