بەس بکە مەیلی جیهانداری لە دونیای بێ وەفا
Appearance
بەس بکە مەیلی جیهانداری لە دونیای بێ وەفا | نایەنێ ئەم قیمەتە کەم بۆی بخۆ جەور و جەفا |
ساعەتێ فکری قیامەت کە کە سبحەینێ ئەڕۆی | چی ئەکەی؟ جوابت چیە؟ تۆ چی ئەڵێی لەو ڕۆژەدا؟ |
تاوەکوو ماوی لە دونیادا بکە ئیحسانی خۆت | گەر نەکەی مەسئوول دەبی کێی دی جەوابی تۆ ئەدا |
ڕێگەکەت دوورە، عەجەب بێباکی، چۆن پێیدا ئەڕۆی | بەم شەوە تاریکە بێ تووشە و دەلیل و بێ چرا؟ |
ڕوو لە قاپی حەزرەتی مەولا کە نەجمەددین ئەتۆ | ڕۆح و ماڵت سەرفی ئەو کە، بەڵکوو دەسگیریت بکا |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|