بەسە هەڵسە وەرە کایە ئیتر تێکۆشە بۆ هۆزت

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
بەسە هەڵسە وەرە کایە ئیتر تێکۆشە بۆ هۆزت  (1956) 
by عارف عورفی

خاترەیەک بۆ لاوانی نیشتمان بە یادگار

بەسە هەڵسە وەرە کایە ئیتر تێکۆشە بۆ هۆزت بپارێزە لە گورگی بێ ڕەزا ماڵاتی ناو کۆزت
بە تیرێکی ڕەزەدۆزت
کە هۆزت چاوەڕوانی هیممەتی مەردانەتە ڕۆڵە مەوەستە هەستە بستێنە لە جەمعی ناحەزت تۆڵە
کوڕم ئەم کارە مەقبووڵە
دڵێکی پاک و خاوێن پێکەوە گشت لایێ تێکۆشن دڵ و گیان گشتی بفرۆشن هەتا ئەم خاکە نەفرۆشن
ئەگەر کوردێکی پڕ هۆشن
هەتاکەی بە خەوی غەفڵەت، خێرا کە چاوێ هەڵبێنە چراغی غیرەتت هەڵکە بە زوویی تۆڵە بستێنە
زوو کە عەدووت بفەوتێنە
کوڕانی لاوی کوردستان وەتەن وا چاوی لێتانە هەتا فرسەت لەدەس نەچوە خێرا مەردانە ئازانە
کە ئیمڕۆ ڕۆژی کوردانە
وەکوو ڕۆستەم لە مەیدانا بە شان و شەوکەتە بەرزە بە نووکی ڕم دڵی پۆری پەشەنگت بێنەوە لەرزە
لەسەر ئێوە ئەمە فەرزە
هەتا سواری مل و شانت نەبوون با غیرەتت هەڵسێ بە رم کوێری کە چاوانی دووا ا. م. ت هەر سێ
نەمێنێ تاکوو دڵ پیسێ
یەکێتی شەرتە بۆ سەرکەوتنی هۆزت زوو یەک بگرە بە حیلە قەد نەکەی باوەڕ بە دووڕوویی نەخۆی تەفرە
ئەمە بۆ تۆ جێگای فەخرە
عەزیزانم بە دڵپاکی کە یەکتان گرت و یەک کەوتن دەلیلی قاتعە یەکیەتیە بۆ ئەسبابی سەرکەوتن
ئەمەتە مەردی دەرکەوتن
ئەگەر مێژوو تەماشاکەن ئەبینن کاوەی ئاسنگەر لەسەر کوردایەتی کەللەی زوححاکی کردبوە سەنگەر
هەتا مۆخی هێنایە دەر
کە من مردم وەسییەت بێ وەتەندارانی شیرینم لەسەر قەبرم بە کوردی بۆم بخوێنن وەعز و تەڵقینم
بزانن کوردە ئایینم

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse