بەسەحەرگەهی بەهاران، دەمی کازیبەی بەیانی
Jump to navigation
Jump to search
بەسەحەرگەهی بەهاران، دەمی کازیبەی بەیانی | چ مەیێک لە دەستی جانان، چ هەزار زیندەگانی |
دوو هەزار موڵک و دەوڵەت، بەفیدای دەمێکی خەڵوەت | بەخسووس کە جورعەشت بێ؛ لە کەفی نیگاری جانی |
وەرە ئەی گوڵی وەتاغیی، بنواڕە سەیری باغی | بشکێنە ڕەونەقی گوڵ، بەدوو زوڵفی خەیمەرانی |
وەرە سەیری بەزمی مەستان، بگەڕێ لە ناو شەبوستان | بدە ساغەری لەبالەب، لە شەرابی ئەرخەوانیی |
بدە جامێ مەی بەپەنجەت، بکە جیلوەیێ بەلەنجەت | ببە زینەتی تەمایول، لە نەهالی خەیزەرانیی |
وەرە ئەی نیگاری جاران، بەتەریق و ڕەسمی یاران | بکە ڕەفعی دەردی سەرمان، لە خوماری ناتەوانیی |
لە عەوەز هەموو عیتابت، بەمنی جگەر کەبابت | بدە یەک دوو ماچی شیرین، بەکەماڵی میهرەبانیی |
ئەگەر ئەم نیگارە تۆ بی، گوڵی نەوبەهارە تۆ بی | بەخودا ئەگەر بکەم ڕوو، لە بەهەشتی جاویدانیی |
چییە بێ گوڵی جەماڵت، چییە بێ دوو چاوی کاڵت | بەمە تاجی پادشاهی، بەمە تەختی ئەرسەلانیی |
چ بەهارە سورەتی تۆ، چ نیگارە قەوسی ئەبرۆ | کە خەجاڵەتە لە نەقشی، قەڵەمی نیگاری مانی |
بەکەمەندی زوڵفی خاوت، دڵی ئێمە کەوتە داوت | عەجەبا کە شەهسەوارم، بەشکاری مەی نەزانی |
ئەدەبا، بەشەرتی جاران، ئەمنم کە جان سپاران | کە نەڵێ ڕەقیبی نادان؛ بەوەفا نەبوو فڵانی |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|