بەسیەتی سزا
Appearance
چ تاوانێک لە ئەستۆمە و چی وەها دڵی ڕەنجانی | چیم کردووە خوانەخواستە وا خێرا دڵی یەشانی |
کە دوودڵ بوویت لە سەردانم بۆچی وەها بێویژدانی | بەگرژی وا بەجێتهێشتم بەو جۆرە بە پەرێشانی |
چ سڕڕێکت لەناو دڵتا حەشار داوە بە پەنهانی | |
کە چاوت چەشنی ئاوێنە وەها بێپەردە درکانی | من خۆم هەڵئەکێشا لەلای خەڵکی هەرگیز وەهام نەئەزانی |
من و تۆ لەناکاو وەها ئاسان بێ گرانی | تۆ کەی وا بووی کە یەکەمی سەراپا وەفادارانی |
ئەزانم دڵ هەیە وەک مس کە ژەنگ دێنێ بە ئاسانی | |
دڵی تۆ زێڕی تێزابە لە کوێوە ژەنگی هەڵهانی | بڕواش ناکەم کە گشت دنیا بە خۆی و بەدکارانی |
کار بکەنە دڵی ئێمە ئەی خۆشەویستەکەی گیانی | من بەشبەحاڵی خۆم هەر وام هەتا دنیاش هەبێ فانی |
خۆڵ و تۆزیشم بمێنێ بۆ تۆیە وێردی زوبانی | |
ئەمانە گەرچی تێناگەم بەڵام پێویستە بیزانی | تۆ بە ژیانم ئەزانم بە دڵ و بە گیان هەر لاتم |
ئەوەتەی لێک دوور خراوین تا لە ژین و کات و ساتم | هەتا ڕزین گیانی شیرینم هەر خۆشەویستەکەی ئەوساتم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|