بەزەیی

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
بەزەیی  (1950) 
by پیرەمێرد
بابە: سەیری ئەم بەرخە کە چەند جوانە ڕۆڵە: ئەوە بەرخی مەڕی خۆمانە
بابە: توخوا، با ئەم بەرخە هی من بێ وای لێ ئەکەم قۆچ لێ نەدا و هێمن بێ
ڕۆڵە: تۆ ئەم بەرخەت بۆچی خۆش ئەوێ باڕەی خۆشە و هۆگرمە و دووم ئەکەوێ
وا دام بە تۆ، چۆنی بەخێو ئەکەی ئەیزانی بیشۆ، پاکی ڕابگرە تا ئەتوانی
ئەم بەرخە گەر بەخێو بکرێ و بێت بە مەڕ لە سێو و مێو چاکتر بۆمان دێتە بەر
شیری ئەبێ ئەیخۆینەوە سبەینان سەرتوێژی ماستەکەی ئەخۆین لەگەڵ نان
کەشک و شیرێژ و سوێرەکە و پەنیری ئەیخۆیت و بۆ کەس و کاری ئەنێری
خوری ئەکەین بە جاجم و پۆپەشمین بە بەرماڵ و جەواڵ و شاڵ و سەرزین
بە زاووزێ، پەرە ئەگرن، زۆر ئەبن ڕانێکی لێ دێتەبەر نایەت لە بن
کە میوان هات، سەری ئەبڕین گۆشتەکەی نا، نا، توخوا بابە ئەوە قەت نەکەی
بەستەزبانە، خانەزایە، شیرمژە وەک ئێمە ژینی خۆش ئەوێ مەیکوژە
بەرخێک کە ئەوەندە چاکەی بێ بۆمان سەری نەبڕین گوناهـ نەکەین بۆ خۆمان

1932/04/07

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse