بەرەو ڕزگاری

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
بەرەو ڕزگاری  (1966) 
by عوسمان عوزێری

لەسەر زاری هەڤاڵی شەهیدی خەباتکەری کۆڵنەدەر «ئەمین بانی» وتراوە. کە ژەندرمە بێویژدانەکانی تورکیا لە بەندینخانەدا لەژێر سزادا کوشتیان...

لەژێر سزادا لە زیندانی تەنگ لە ژووری تاری بێ ترووسکە و دەنگ
لەگەڵ شریخەی قامچی لەسەر لەش کە دروست ئەکا هێڵی شین و ڕەش
کە برینەکان ئەکولێنێتەوە سوێی نوێی سەرلەنوێ تێ یەنێتەوە
ئازار و ژانی وا تێئەزێنێ لە دەروون کسپە و سۆ هەڵئەسێنێ
لەگەڵ فەلاقە و داخ و هەڵواسین لەگەڵ کاروانی لێدانی بەتین
کە لەش کفت ئەبێ و شین هەڵئەگەڕێ بزمەتەی کۆنی لێ هەڵئەوەرێ
یان لەگەڵ شیشی بە پشکۆ سوورا کە ئەچزێ بەسەر گۆشتی جەسوورا
قرچەقرچ گۆشتی سوور ئەبرژێنێ گۆشت و پێست و موو گشت ئەسووتێنێ
یان کە لەش هەمووی خەڵتانی خوێنە دڵیش شکستەی قسە و جوێنە
ئارەزووی ژیان لە ژین تۆراوە ڕویش لاواز بووە و ڕەنگی بڕاوە
لەگەڵ ئەو هەموو ئێش و ئازارە کە گیان لە ژینی وا سەخت بێزارە
من هاوار ئەکەم تا هیزم تیایە هاوارێکی بەرز پڕ بەم دنیایە
ئەڵێم «نابەزین» سەر نانەوێنین مافی بەندبوونمان لەبن دەردێنین
بێباکین وەک زێ خوێن ئەڕژێنین هەتا ئازادیی خۆمان ئەستێنین
ئەم لەشولارە، ئەم ژینە سەختە کە خۆی لەمێژە هەر قۆچ و بەختە
قۆچی ڕزگاریی کورد و کوردستان کە زۆر زیاترن لە گیان و ژیان
هانێ کوردستان گیان و گشت لەشم هانێ ژیانم با پێت ببەخشم
با بین بە پرد، ببن بە ڕێگا ببن بە ڕێباز کوردی پیا بڕوا
ڕۆیشتنێک یەکسەر بێ گەڕانەوە بەبێ لادان و ئاوڕدانەوە
کەوا ببێتە ڕۆینی یەکجاری ڕووەو ئازادی و بەرەو ڕزگاری

1960/06/11
بەغدا

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse