بەری یەکێتی

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
بەری یەکێتی  (1953) 
by قانع
ئاشنا، وەرە! با ئاشنا بین لە ئاشنا چاکتر، هەر وەک برا بین
نەت بیستووە: «برا لە پشت برا بێ مەگەر موقەدەر، لە لای خوا بێ»
کۆمەڵی ڕێوی شێر ئەشکێنن پۆلی چۆلەکە، باز ئەڕفێنن
تەنها پەنجەیەک هیچی پێ ناکرێ کە کردت بە پێنج کێ بەرگەی ئەگرێ
مشتەکۆڵ ئەبێ و ناو دەم ئەشکێنێ ڕەگی بناگوێی دوژمن ئەپسێنێ
ئێستەش من و تۆ، با وەک برا بین وەکوو پەروانە و شوعلەی چرا بین
من من و تۆ تۆ، نەیەنینە کار گوێ نەدەین بە قەول، بەدی ڕۆژگار
بە دڵێکی پاک بۆ یەک خەمخوار بین بۆ سوودی یەکتر دایم هۆشیار بین
کە هات هاوخوێن و کوڕی یەک خاک بین ئەبێ دەر حەق یەک بۆ چی ناپاک بین؟
تەماع نەکەینە نامووسی یەکتر بۆ ڕۆحی یەکتر، نەبین بە ئاگر
باو و باپیرمان، وا بوونایە زوو ئێستە ئیش ئێمە لە جێیە تر بوو
سەمەری وەحدەت نەبوو بۆ ئەوان یەکێیان کورد بوو یەکێیان گۆران
ئەم «سەرشەقامی»، ئەو «دەرگەزێنی» دوژمن بوون بە یەک دوژمنی خوێنی
ئەم خەڵقی «گۆیژە»، ئەو «سابوونکەران» ئەشیشانە یەک بە شەق تێ هەڵدان
من مەنعیان ناکەم، زەمان وەها بوو ئیختیار بە دەست پیاوی بەڵا بوو
کوێر دەستت کێشێ، ئەتخاتە ناو چاڵ تیایا دەر نایەی هەتا هەزار ساڵ

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse