بەرهەمی ناوخۆ

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
بەرهەمی ناوخۆ  (1965) 
by قانع
مەنعی بکەن کەلوپەلی بێگانە بۆ وڵات تا پیشەسازیی وڵاتت بەهێز بێت و دەرکەوێ
بۆ بەرهەمی وڵات و لەبۆ دەفعی لازمات هیوام بە عێلی هەجیجە، خەریک بێت و نەسرەوێ
شاربەدەری وڵاتی بکەن دەسکردی ئەجنەبی تاکوو تەوژمی بەرهەمی ئەم خاکە سەرکەوێ
بۆ بەرگەکەت لە قوماشی گەبەردین و پەشم ئەکەی!؟ چەن خۆشە سەربەسەر کە هەموو شاڵی بەرکەوێ
شانازییە کە جلوبەرگەکەت لە شاڵ و جاو چون بەرهەمی وڵاتەکەتە و باوی بەرکەوێ
تەشجیعی پیشەسازی نەکەن ماڵوێران ئەبن بۆ زێڕی ئەم وڵاتە بە دەستی تەتەر کەوێ!؟
گۆزە و گڵێنە دروست کەن لە جیاتی بلووری خەڵک بە زەبری سنعەتی ناوخۆ شتی خەڵکی لە دەر کەوێ
با ئەو نیزامە لە گۆڕ نێین لەبۆ غەیرە ملکەچە تا هێزی دەستی ڕەنجبەر و سنعەت بە سەر کەوێ
جێی ئیفتیخارە لەبەر کەی فەڕەنجی لە بەرگی مەڕ پارەی وڵاتەکەت لە وڵاتا بە گەڕ کەوێ
بۆچی لە ئەورووپاوە شتومەک بگاتە لات؟ دەستڕەنجی پوختی خاکەکەشت پشت چەپەر کەوێ!
کۆشکی وڵاتی ئەجنەبی لە دزراوی ڕەنجتان ڕازاوەیە، مناڵی ئەتۆش با لە دەر کەوێ
سەرچاوە نەوتەکەت، کە ئەگەر بەرهەمی نەکەی زۆر زەحمەتە کە چاوت بە خێر و بە فەڕ کەوێ
نەوتت هەیە و وڵاتت بە تاریکی مایەوە کورد چاوەڕوانە کە ڕۆژی لە سەر کەل بەدەر کەوێ

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse