بەرز و بڵندە هێندە دەرەجەی خاکەکەی وەتەن
Appearance
| بەرز و بڵندە هێندە دەرەجەی خاکەکەی وەتەن | هێشتا بەهاری ئێمە نەهات، سەوز نەبوو چەمەن |
| چوارلا بەهارە، بەزمە، سەدای ساز و زیلەیە | لای ئێمە هەر شەستە، سەر بە کڵاوە و ڕەهێڵەیە |
| نیسان بەهاری ئێمەیە وا چاوەڕێین کە بێ | هەر قەترەیەکی گەوهەرە تەرزەی لەگەڵ نەبێ |
| زستان گەلێک بەزوقم و هەڵا بوو ئەمانەوێ | پاداشی ئەو هەڵایە بەهارێکی دەرکەوێ |
| هەر گۆشەیەکی خاکی وەتەن بێتە گوڵشەنێ | هەوری بەهار بگری، چەمەن شاد بێ، پێبکەنێ |
| سەر هەر چڵێک گوڵێ، بە نەوایەکی بلبلێ | بەزمێکی جەم بێ، بادە وەکوو کانی هەڵقوڵێ |
| هەر بێشەیەکی پڕ لە هەژیر و شێر | بۆ ڕۆژی ئیحتیاجی وەتەن جانفیدا و دلێر |
| مژدەی بەهاری پێیە شکۆفەی نیهالی گوڵ | وەک ئایەتی ژیانەوە ئومێد ئەدا بە دڵ |
| ئەمشەو گوڵی ئومێدی وەتەنمان ئەپشکوێ | میللەت ئومێدەوارە بە زانستی پێش کەوێ |
| زانستیە پلەی وڵات بڵند ئەکا | زانستیە کە ئێمە بناسێت بە ئەوروپا |
| زانستیە زۆر بەنرخە ئومێدی ئاتییە | ئەم ئیحتفالە فەئلە ڕوو لە هاتییە |
| تۆفیقی حەق بێتە ڕەفیقمان لەم ئیشەدا | وا دەست لە دەست، هەڵبەتە خوا قوەتیش ئەدا |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|