بەدخوا خۆش نەبێ پێت
Appearance
| چبوو ڕۆییت ئەلەم چاخی جوانی | کە بۆتە داغی دڵ بۆ پیری فانی |
| بەتەنها هەر نەسووتاوە دڵی پیر | جگەر خوێنە هەزارانی عەیانی |
| لە دنیایی دەنی زۆر تەنگەدڵ بووی | لە بۆیە بۆ بەهەشتت کۆچ ڕانی |
| ئومێدم وایە بەدخوا خۆش نەبێ پێت | ئەمەیش ڕۆژێکە یا دوو لێرە مانی |
| نیزامی قودرەتی ئیجاب و سەلبە | هەموو چشتێ پەیابوون و نەمانی |
| هەموو مەحکومی ئیعدامی ئیلاهین | بەڵایێکە کەوا بوو زندەگانی |
| کە عەبدولقادری سەید ژنەوتی | لە هاتف ناوی دێ تەکبیری هانی |
| ئەسیری بۆی بڵێ غەفەرەهوڵڵا | لە تەئریخی ئەمەندە ناو نیشانی |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|