بەخێرچی
Appearance
| بەخێرچی خۆشەویستی کۆمەڵ و هیوای گەلی کوردان | کە تۆی تێدا نەبی هەڵبەت بەتاڵە دائیرە و دیوان |
| ئومێدم وایە زوو جێگەت و ڕوتبەت وەزارەت بێ | نەکەی شک هەر ئەوێنە جێگەتە ئەی خاوەنی عیرفان |
| تەحەممول ناکرێ یا بێرەوە یا ئێمە بێین بۆ لات | وەکو تۆ نابێ هەرگیز ئەو کەسەی وا دێتەجێ بۆمان |
| زوانی حاڵی کەرکووک بانگی کرد فریاد ڕەسیوی تۆ | لە توونانا دەخنکا ئاویانت دا وەکو باران |
| بژی بۆ شاری بێکەس هەر بژی بۆ میللەتی بێ هێز | بژی ئەی ناسراوباب نەریمان و کەسی سامان |
| هەزارانێ لە سایەت کاری فەراهم بوو | ئەوەن هەر ئەم ئەسیری دەردی کاری ئەو کرا دەرمان |
| لە خواوامان ئەوێ پایەت بڵندتر بەرز و باڵا بێ | هەتا دنیا ئەمێنێ هەربژی ئەی موحتەرەم بۆمان |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|