بەخێرهاتنی ۆەشید عالی گەیلانی
Appearance
هەرکە بۆ ناو قەومی کورد هاتی بەمیوانی ئەتوو | ئیلتیفاتت هێندە زۆر بوو، ئارەزوویان گشتی بوو |
ئەی وەزیری موحتەرەم، ئەی سەروەر ئەی نامدار | عەدلە نیشانەو شیعارت، چاکە لێتان بۆتە خوو |
کورد کە نۆسەد ساڵە ڕەبتی خانەدانی ئێوەیە | ئیمڕۆ زیاتر موخلیسن چونکە لەتۆیان دیوە ڕوو |
چونکە مەیلی چاکە ئەکەی حوککامتان عادیلن | باوجوود حوککامی کەرکووک ڕازین لێیان گەل هەموو |
چاوەنۆڕی فەیزی لوتفی تۆ ئەکەن لەم ڕۆژە وەک | هەروەکوو باران دەسا بێت ئەمری شەریفت، دە زوو |
چەژنە پیرۆزەی جەنابتی بەناوی قەومی کورد | ئەی وەزیری سەربڵند و زۆر زۆر بژی لەو پایەیە توو |
موخلیسی دەرگاهی گەیلان ئەسیری بانگ بکە | چاوەڕێی فەیزین لەتۆ، هیممەت بکە گەیلانی زوو |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|