بەختی کورد

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
بەختی کورد  (1966) 
by عوسمان عوزێری
بەختی کورد تاریک و تونە نایەتە دەفتەر خواسەکەی وەکوو هەزار و یەک شەوە دوورودرێژە باسەکەی
ئەی لاو و پیر و کیژوڵەی ئەم کاتە بەدبەخت و شوومە لاپەڕەی میژوو بگەڕێ گەر نیشتمانی و ڕاست ئەکەی
***
دێنە بەر چاوت چەندەها قۆرت و خۆشی، جەنگ و هەرا چەن ئازادی و نەڕەشێری و چەن زەلیلی چەن ئیفتەرا
لەو ساوە هەردەم بە جۆرێ ئازادیی ژینمان چەشتووە هەتا ئێستا هەر ئەیچێژین هۆشمان نەهاتووە بەسەرا
***
فەلەک یاریمان پێ ئەکا و ئەمانخاتە باسوخواس هەردەم بە جۆرێ بووینەتە گیسکەکەی هەیاسی خاس
دەمێ شادی و دەمێ گرین، دەمێ هەرا و دەمێ ئەسرین بەوەش وازمان لێ ناهێنێ خۆی لێ گرتووینەتە مەڵاس
***
بەڵام سوار ئەو سوارچاکەیە کە کۆڵ نەدا لە مەیانا هەرچەن براکەی بینی لە خوێن و قوڵپەی گریانا
ئێستاش ئێمە لە مەیانی جەنگ و زۆراین لەگەڵ ژین پێویستە هەر سەرکەوین و پێمان بڵێن هۆزی دانا
***
هیچ بەوە دڵسارد نەبن کە ڕەهێڵە و تەرزە و باران نیوەمانی خستە چۆڵی بەبێ یانە لە کۆساران
گەر ڕاست ئەکەن دەستیات بگرن لە خواردن و دەرەتانا یاریدەریان بەن پڕ بەدڵ تا دێنەوە دۆخی جاران
***
گریانم بۆیان دێت پڕ بەدڵ کە ڕۆڵەی کورد و وەها بن نەک هەر من بەتەنیا بگریم پێویستە ئێوەش هەروا بن
چونکە وەکوو ئەڵێن، ئەگەر برا لە پشتی برا بێ! کەواتە ئێمەش هەر براین یەک گرن و دڵنیا بن
***
یەک گرتنە ئامانجمان ئەی هاوخوێنی شیرینانم قەزای هەموو کوردستان و کورد بکەوێ لە گشت گیانم
کەواتە بە هەموو جۆرێ یاریدەی لێقەوماوان پێویستی سەر شانمە و بۆ ئەوان پەرێشانم

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse