بەبێ ڕێ مەڕۆ، هەرچەند قەدبڕ بێ
Appearance
| بەبێ ڕێ مەڕۆ، هەرچەند قەدبڕ بێ | نانت گەنم بێ جۆیش هەرزانتر بی |
| بێوەژن هەرچەند خاوەن دراو بێ | تۆ کچ بێنە با، کراسی جاو بێ |
| دڵدارت نەبێ بەهەشت زیندانە | هەرچی دڵ ویستی هەر ئەوە جوانە |
| کەر کورتان گوم کا و ئێمە بۆی بدرووین | دەستی وەیسکەیە و سووژنی پۆڵایین |
| بە خاڵو خاڵو هات بەلامەوە | بوو بە توولەمار دای بە پامەوە |
| نازداری بەهار چەن شۆخ و شەنگە | ئاخ بێ بەینەتە هێجگار ڕەنگ ڕەنگە |
| کە خوا پیاو سەرخا بە کەس نانەوێ | ئەم ئاسمانە، ئەستوونی دەوێ |
| ئەو کەسەی کە خوا قەدری داوە پێی | کەس لێی پرسیوە کە تۆ کوڕی کێی؟ |
| مەسنەد نادرێ بە زۆری چەنە | لەم زەویە ڕەقە توورێ هەڵکەنە |
| ئەوی بە ئاغام بە پاشام فێرە | بەراتی دێتە سەر دوو کولێرە |
| ئاهـ خوێندەواری! نەزانی لایە | بۆ کردەوەیشمان ڕەهبەری چایە |
| کە سرکە توند بێ قاپ ئەقڵیشێنێ | لەش کراسی تەسک دائەتڵیشێنێ |
| قەل ویستی وەک کەو بە خچکە بڕوا | ڕۆینەکەی شێوا و واشی بۆ نەلوا |
| هەموو ڕاوچییەک ئیساغا نییە | هەرچی ڕیش سوور بێ هەمزاغا نییە |
| تەپاڵە ئاگری گڕ ناکاتەوە | پاشەرۆک سەوی پڕ ناکاتەوە |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 357
1933/03/16
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|