بێ سوودە

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
بێ سوودە  (1950) 
by قانع
بێ سوودە ئیش بە غەیری خەیاڵی حوزووری تاق بێ کارە، کار لە کاری خەیاڵاتی پڕ مەراق
حاکم کە قازییە، بە قەزایاتی سەر ئەزەل بێ سوودە سەعی لە تەسخیری خوراسان و یا عیراق
نەقدی ئەمەل ئەگەر بە سەداقەت دەغەڵ نەبێ موستەغنییە لە مەحەک یا، لە زاخی پڕ سماق
میزانی حوکم، کە بە مقامات و تەجرەبەس دەخلی جیایە بەسەر لە شەم و سەمع یا مەزاق
هێندێ بەشەر کە قابلە، ئەیداتێ تەخت و تاج هێندێ بە نانی وشکەوە ئەکێشێ بەڵایی شاق
باری کەرەم ئەدات بە سولەیمان سەروەری ئەیووب ئیمتەحان ئەکا، بە تەکالیفی لایەتاق
جۆگەی خەیاڵە دێتە دەر لە بناوانی کونجی دڵ سولسی هەیە بە مڵکی مەقالاتەوە مەزاق
بێستان و باخە عەزیزم خەیاڵاتی شاعیران بێ خۆفی نەقس و بردنی خەڵک بە کەسری جووت و تاق
ئەیوان سەرایی خاسە، دەروونی دڵی ئەدیب ڕووتە لە تەکالیفی شمشەکێشی یا سیواق
قانع کیفایەتی حاڵی ئەتۆیە بە سالمی بەخشیویە پێت خوا، بەیانات و قەلبی ساق

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse