بێ ئیرادەی ئەمر و تەوفیقی خودای زولجەلال
Appearance
| بێ ئیرادەی ئەمر و تەوفیقی خودای زولجەلال | ئیش و کاری هیچ کەسێ ناگاتە سەرحەددی کەمال |
| گڕڕ و فڕڕی جونبشی جوملە وحووش و هەم تیوور | هەر لە ئەوجی ئاسمان تاکوو بیابان و بحوور |
| ذی حەیات و دار و بەرد و خاک و خۆڵ و ئاب و نار | قودرەتی ئەو خەلق و مەحوی گشت ئەکا لەیل و نەهار |
| یا خودا تەوفیق تا مەنزوومەیێ تەئلیف بکەم | عیللەت و ئازاری بێ دەرمانی دڵ تەعریف بکەم |
| با بمێنی یادگاری دەردی «نەجمەددین نەجل» | عەبدوڕەحمان ئیبنی شێخ مەحموود، بەرزنجی ئەسڵ |
| کوشتمی ئازاری زامی تیغی جەوری ڕۆژگار | با هەمووکەس تێبگا اظهر من الشمس ئاشکار |
| هەرکەسێ گۆیی هونەر دەرکا لە مەیدانی مەساف | بۆ سەری ئەو تیغی دەوران بێ غەڵاف و بێ خەلاف |
| زولفەقاری ئەشق، تیغی چەرخی دەوران کول ئەکا | حوسنی جانان دەرکەوێ کێ سەیری باغی گوڵ ئەکا؟ |
| هەرکەسێ ئەشقی حەقیقی بێ دەبێ پەروانەوار | خۆی نەپارێزێ لە سووز و ئیشتیعالی شەمع و نار |
| هەر دڵ و جانە نیساری خاکی پێی جانانە بێ | دووگومانە سابیری ئاخۆ قەبووڵە یا نەبێ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|