بێکەس کەسی تۆ قەومەکەی بێ کەس

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
بێکەس کەسی تۆ قەومەکەی بێ کەس  (1965) 
by مینە جاف

شیوەنی «فایق بێکەس»

بێکەس کەسی تۆ قەومەکەی بێ کەس شەرتە ئێشم بێ تا ئاخر نەفەس
شەرت بێ ئێوارە و سوبح و نیوەڕۆ تا ئەمرم بڵێم کاک فایقم ڕۆ
دەریای مەعریفەت سەر شاعیرم ڕۆ ئەدیب و دانا و هەم ماهیرم ڕۆ
فیردەوسی گوفتار بێ دڵ پیرم ڕۆ حاج قادری کۆی بەرز و ژیرم ڕۆ
داواچی تۆڵەی کوردستانم ڕۆ سەرۆکی پۆلی شاعرانم ڕۆ
کاکە ڕۆینەکەت بۆ خۆت ئێش نەبوو هەر ئێش بۆ برا و قەوم و خۆیش نەبوو
دڵنیات ئەکەم چی کورد زوانە دڵ پڕ لە خوێن و دیدە گریانە
هەر کوردێ بڵێی کە تۆزێ ژیر بێ دارای عەقڵ و فام، خاوەنی بیر بێ
لەم کۆچی تۆیە ئاوات وە مەرگە جاڕس لە ژین و بریندار جەرگە
چونکە لە دوای تۆ کەس نییە وەک تۆ چی بە بیریا بێت بیخاتە دەشتۆ
تۆ لێت یەقین بێ نەمردووی ماوی هەتا دونیا بێ هەر ناوبراوی
«بیست و حەوت ساڵە» و «شەرتە شەرتە»کەت هەیکەلن بۆ تۆ لە ناو قەومەکەت
فایق گیان خۆ تۆ دڵ ئازار نەبووی بێ ڕەحم و خوێنمژ ستەمکار نەبووی
ئەم جەورە چی بوو بەم سەرما و سۆڵە کردت لەم قەومە شووم و کڵۆڵە
گشت لە قوڕ دایە و خەریکی شینە هەموو قوڵاخی و سیپاڵ خمینە
بەڵێ تۆ بۆ سەیر باغی ڕیزوان چووی بۆ دیداری بینی حوور و غیلمان چووی
ئەمما ژیانت لە ئێمە تاڵ کرد گشت کوردت لێوە و شێت و عەوداڵ کرد
دەڵێم بە مێژوو بەرگوزیدەکەم ڕووم بێ ڕویشتیت نووری دیدەکەم

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse