بێکار دەربارەی دەوڵەمەند ئەدوێ
Appearance
| بێکار دەربارەی دەوڵەمەند ئەدوێ | پیاوی ناهومێد مل لە تیغ ئەسوێ |
| زۆر پیاو لەدەورەی پیاوێکی پیاوە | گوڵەبەڕۆژە ڕوو لە هەتاوە |
| زۆر نانبڕاوان بە هیوا دەژین | بەڵام دار و گۆشت ئاشنای یەک نین |
| ئەو کەسەی کە دڵ بریندار ئەکا | خۆی بە واهیمە دەغەزار ئەکا |
| کەر خۆڵەمێشی بۆیە خۆش ئەوێ | تێیدا دەگەوزێ و تێر وەردەکەوێ |
| بەدخوویی منداڵ لای باوک شەرمە | ژیشک بە بێچووی خۆی دەڵێ نەرمە |
| فەقێ بۆ ڕاتوو وا لە بەردەرگا | دەچمە «وەکاشە» کە بام لێ دەرکا |
| ئەو کەسەی دڵی لەگەڵ خەڵک پاکە | خۆی پێی دڵخۆشە و لە بەد بێ باکە |
| ڕۆژێ ڕووی ئەزەل ئەتدۆزێتەوە | بێ کەڵەشێریش ڕۆژ ئەبێتەوە |
| ئینجا دردەگا ڕووی کردە وڵات | ترێ گەنانە و چاوئێشە داهات |
| بەڵێ بەرسیلە ئەبێ بە حەڵوا | بەڵام عومریشت بە تاڵی ئەڕوا |
| تا نەبارێنێ باغ گەشکە ناکا | تا نەگارێنێ، مر، هێلکە ناکا |
| کەمی نەبینی دەوڵەتت بۆشە | بەفراو لە چلەی هاوینا خۆشە |
| ئەوی دەوڵەتی هەر بۆ خۆی ئەوێ | خەوی بێ خەفەت نابینێ شەوێ |
| باڵەشۆڕێمان تێکەوت بە جارێ | بۆیە مێش زۆرە گەزۆ دەبارێ |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 369
1933/07/13
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|