Jump to content

بێورە ترسی کە هات بەسەرا

From Wikisource
بێورە ترسی کە هات بەسەرا (1950)
by پیرەمێرد
305508بێورە ترسی کە هات بەسەرا1950پیرەمێرد
بێورە ترسی کە هات بەسەرا کونە مشکی بۆ ئەبێ بە سەرا
نازپەروەر قۆڵی زوو ئەبێ جەمام سەرما قنگی کەر ئەکا بە حەمام
خۆی شاردبووەوە لە کون و قوژبن کەری خۆی لەلا بوو بە ڕموزن
ئەوەی لە ڕاستی هەژار دلێرە بە کەر ناوێرێ بە کورتان شێرە
وتیان تۆ خورمات ئەوێ یا مێوژ وتی من ناوی خۆم ناوە خورمژ
کە ئاو بڵق ئەکا و قوت ئەبێتەوە زۆری پێ ناچێ ئەنیشێتەوە
ئەو بڵقە ئەڵێ: دەوڵەمەند وایە کەللەی بایێکی خەڕۆیی تیایە
نازانێ دنیاش وا بێ بایەخە ئەوی بمێنێ داڵدە و دایەخە
چاکە ڕۆژێ دێ کە دێتەوە ڕێت بەخشەندە نەبی کێ ئەزانێ کێیت
زمانی چاکیش جێی پارە ئەگرێ زۆر جار هەژاری پێ دائەمەزرێ
ئای زمانی بەد، وای پیاوی بەدکار زمانت بڕن دەمی گۆڕەوشار
باوجود بەدکار نازانێ ئەمرێ بە گورزی ئاگر تێی هەڵئەدرێ
پیاو لە خزمی پیاو نوشوست نابینێ گۆشت ئەبا و ئێسقان تێک ناشکێنێ
خەڵک و بێگانە خزم ئەسووتێنێ کەچی ئاو ئەڕوا زیخ هەر دەمێنێ
بەڵام بێگانە ئەگەر دانا بێ خۆشە لە ڕێیدا خۆیشی دانابێ

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 596
1940/05/09


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).