بێدەنگە ئەوی کە کاربەدەستە
Appearance
| بێدەنگە ئەوی کە کاربەدەستە | هەرچی کە لێکەوت وەتەن پەرەستە |
| پەتایەک هەیە شەمەکەی ناوە | کە جار بە جارێ کەوتە ئەم ناوە |
| هەرچی ئەبینی پژم و هووڕییە | دووزەلەی لووتی تووڕە تووڕییە |
| ئێستا... ئەو پەتایەیە | دەماغ گەرمی ئەو نیمچە تایەیە |
| ماڵوێرانیەکەی هەر بە کورد بڕا | بە دڵپاکی خۆی پێی چوو بە قوڕا |
| بە چاوی خۆمان دیمان تەفرە بوو | بە ئاشکرا دای بە گورگان خواردوو |
| ئێستا نە بامان دیوە نە باران | ئەو سەودایەیە و کۆمەڵی یاران |
| هەندێ لە بەدیی خۆیان دەر ئەکرێن | ئەبنە ئاگر و لە کۆز هەڵ ئەگڕێن |
| دەربەستی کەس و کار نین لەبەر قین | ئەڵێن بسووتێ و ئێمەشی تیا بین |
| کە کەوتیشەوە سەر ئیش بێدەنگە | چۆن سەرئەکەوێ قەومێک بەم ڕەنگە |
| بۆ نییابەتیش زۆر کەس لە پێشا | ئەهاتە مەیدان خۆی هەڵ ئەکێشا |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 872
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|