بێدەرەتانێ کە مەعاشخۆرە
Appearance
| بێدەرەتانێ کە مەعاشخۆرە | لەگەڵ کاسب دا فەرقیان چەند زۆرە |
| مەئموور کە چاوی لە مەعاشیەتی | بۆ تێپەڕینی ڕۆژ تەلاشیەتی |
| ئەیەوێ عومری لێ کەم بێتەوە | تا سەری مانگی زوو بۆ بێتەوە |
| هیچ دەربەست نییە یاخۆ نایزانێ | کە عومری ئەڕوا بۆ تیکەنانێ |
| تیجاریش ڕۆژی دوو ڕۆژەی ئەوێ | فریای فرۆختی ماڵی تر کەوێ |
| بەڵام دەوڵەمەند خاوەن سەرمایە | ڕۆژ و شەو لەلای ئەو وەک یەک وایە |
| خەریکی بەزم و کەیفی خۆیەتی | چ پەروای دەردی من و تۆیەتی |
| ئەم هەراوهۆریا و شەڕی جیهانە | لێکی بەیتەوە هەمووی بۆ نانە |
| سیاسەتی چەرخ مەکری ژنانە | خۆی دوون پەروەرە و نان لای دوونانە |
| بۆیە جوولەکە دووی شەڕ ئەکەوێ | ئەڵێ سیاسەت منی پێ ئەوێ |
| پەندی پێشینان لە من وەرگرە | ئەوی جووی بوێ لە جۆ کەمترە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 887
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|