بیستوومە کورد جەژنی بوو ساڵان
Appearance
| بیستوومە کورد جەژنی بوو ساڵان | لە حەمدی خواوە ئەمساڵ بوو بە دووان |
| لە نەورۆزدا بوو دەوڵەت بۆ کوردستان | فریای هەژار کەوت، وەک مەردی مەیدان |
| بوونە سەبەبی ژینی هەژاران | ئەی زاتی گەورەی ئەم حکومەتە |
| دوعا گۆییتان بۆمان فرسەتە | چونکە کۆششتان ژینی میللەتە |
| هەوڵ و تەقەلای حوب و حورمەتە | دائیم دوعا گۆم بە دڵ و بە گیان |
| بەراتی فەرموو دەوڵەت بە هەژار | بۆ گەدای لادێ و هەژارانی شار |
| گەنم و جۆی زۆر دا بە فەردەو بە بار | جەژنانەی جەژنی نەورۆزی بەهار |
| بژی حکومەت، بمێنێ بۆمان | هیممەتی تۆیە زۆر بە ئاسانی |
| هەژاری دەرکرد لە چنگ گرانی | ویستی کە میللەت خۆشی ژیانی |
| بۆیە گەنم و جۆی زۆری بۆ هانی | پایە بڵند بێ تا ئاخر زەمان |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|