بیدی مەجنوونی
Appearance
| بیدی مەجنوونی، بیدی مەجنوونی | باڵا بەرز و نەرم، زار و زەبوونی |
| بە لارولەنجە لەیلا نموونی | بەڵام لە داخی دڵ سەرنگوونی |
| *** | |
| ئاوارە و لەرزان بە گوێ تافەوە | پەخشان بە شنۆی هەوای سافەوە |
| عەنبەربار بە بۆی مسکی نافەوە | ڕەخشان بە پەلکی زەڕ کڵافەوە |
| *** | |
| بە دەنگی تاڤگەی ساز و سەمتووری | ئەینۆشی بادەی ئاوی بلووری |
| سایەبانی بان تەختی گەنجووری | بەڵام تامت تاڵ بە دەردی دووری |
| *** | |
| وتم: شۆڕەبی دەستنیشانی دۆست | سێبەر دەوای تا، سەڵفات و زینک پۆست |
| درەختان سەربەرز بەبێ قۆرت، بێ شۆست | بۆچ سەرت شۆڕە وێنەی کەفتەکۆست |
| *** | |
| جوابی دایەوە بە زبانی حاڵ | بۆچ تۆ نازانی پیری کۆنەساڵ |
| من سەربەرزێک بووم شیرین پەڕوباڵ | سوجدەم بردە بەر باڵای سۆسەن خاڵ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|