بیحەمدیللا بە نووری تەلعەتی یار
Appearance
| بیحەمدیللا بە نووری تەلعەتی یار | کە ڕوون و شادە چاو و دڵ بە یەکجار |
| بە حەملەی عەشقی جانان ماسوى الله | لە شاری دڵ نەما لا ريب ديار |
| نەسیمی جەننەتی حوسنی دڵارام | کە پەیدا بوو بڵێ چی میشکی تاتار |
| ئەگەر ڕۆژێ بنووسم سەد سەحیفە | هەتا ڕۆژی قیامەت وەسفی دڵدار |
| تەواو نابێ وەلی با موختەسەر بێ | ڕەوشتی چاک و پاکە کەتمی ئەسرار |
| قسەی بێ سەرفە ناکەم باوەڕت بێ | بە پارەی قەڵبەوە ناچم بۆ بازاڕ |
| نکووکاری لە بەدکاران مەحاڵە | بەدی ناکاتە خوو مەردی نکووکار |
| دەمێکە سابیری هەر چاوەڕێ بوو | شەوێ بیستی خشەی داوێنەکەی یار |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|