بیانووی نەوسنیم دۆزیەوە بۆخۆم
Appearance
| بیانووی نەوسنیم دۆزیەوە بۆخۆم | ئەوی ئازایە بڵێت: من ناخۆم |
| برسێتی ڕەگی هاری پێوەیە | وەک زستان تۆفە و بە کڕێوەیە |
| ئەو هەرا و جەنگە هەر بۆ خواردنە | نەخواردن دوایی گیان سپاردنە |
| ئەو دەخوا ئەمیان تەماشا دەکا | دیارە لە دۆستی ئەو حاشا دەکا |
| یەکێ زۆردارە و یەکێ بێ زۆرە | بۆیە لەناوا فیتنە و زۆر زۆرە |
| هەرچی بە بەشی خۆی ناڕازییە | ناسزا و سزای جەزای قازییە |
| کەس بە خۆی ناڵێ سبەینێ دەمرم | بۆچ باری گوناهـ لە ئەستۆ دەگرم |
| چەقەڵ کە فرسەت لە مریشک ئەبینێ | لە پێشدا بەڕیز ئەیانخنکێنێ |
| ئەڵێ کە خنکان فرێ ئەدرێن | بەناچار هەموو بە من ئەبڕێن |
| نازانێ سەگی چەقەڵکوژ هەیە | ئەوی بە «وەیە» گۆڕی ئەوەیە |
| گشت سەرنەویشتی ڕۆژی ئەزەلە | ئێمە دەخاتە سەر پەلەوزەلە |
| لەولایشەوە پێم ئەڵێ: موختاری | کردە، خوا کردە و تۆ گوناهکاری |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 729
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|