بۆ گیانی قارەمانانی کورد
Appearance
| ئەم ئاسمانە شینە کەوا بەرگی ماتەمە | تەحلیلی وا کراوە کە قوببەی غەمە، تەمە |
| چەرخێکی کۆنە، ماکینەکەی ژەنگی گرتووە | چەوری نەکا بە خوێن پەکی سووڕانی کەوتوە |
| پیرێژنێکە، هەر شەوەی شوویەک ئەکا بە خەڵق | سووراو بە خوێنی مێردی ئەکا پێی ئەڵێن شەفەق |
| گوڵگون بە خوێنی عاشقە دێوجامەی فەلەک | چنگی پڵنگی ناوەتە ژێر قاقمی بەڵەک |
| گاهێ بە خوێنی ئالی نبی سوورئەبێ فیرات | گاهـ خوێنی کوردی تێکەڵ ئەبێ دیجلە زیاد ئەکات |
| سەرداری ئێمە بوو کە لەسەر دار بە پێکەنین | بانگی ئەکرد: بە کوشتنی من میللەتم ئەژین |
| ئەم خوێنی کوردە کە وەکوو خوێنی سیاوەحشە | خوێنی نەسێنرێ هەڵدەقوڵێ دائما گەشە |
| بۆ ئێمە لازمە هەموو ساڵێک هەتا دەژین | ئەم ڕۆژی «٢٤» ی ئایارە بکەین بە شین |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|