بۆ کەسێ چاکە کە دڵداری هەیە
Appearance
یاری من جلوە فرۆشە، دڵی غەدداری هەیە | سەری سەرپۆشی کەتانە و چاوی بە خوماری هەیە |
قۆڵی قۆڵ بەندی تەڵا، چاوی کلە، لێوی شەکەر | دەم سەدەف، شێری برۆی، جەوهەری خوونخواری هەیە |
ژێر چەنەی لەعل و عەقیق و ملەوانەی زێڕین | گوڵ لە مل، دیدە بە کل، پەرچەمی ئاوداری هەیە |
پێ بە پامۆری فەرەنگی، چ خۆشە وەختی زەفاف | ناز و نووزی شەوی وەسڵی وەکە ئەسراری هەیە |
قەرە زوڵفی وەکوو ڕەش مار و زوڵفی حەفی | لێو چ لێو، بەرگی گوڵ و دوو پەڕی گوڵناری هەیە |
قانعا قوڕ بە سەرت بۆ غەزەڵ و ئەوسافت | عیشق بازی بۆ کەسێ چاکە کە دڵداری هەیە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|