بۆ کۆچکردووەکەم

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
بۆ کۆچکردووەکەم  (1966) 
by عوسمان عوزێری
ئازیز وا هاتمە سەر سەرینەکەت هاتمە سەر گۆڕە خۆڵ ڕەنگینەکەت
بۆ ئەوەی تەواو بکەم شینەکەت ماچ ئەکەم کێلە گوڵ نەخشینەکەت
دێتە پێش چاوم ڕووە شیرنەکەت
ئەناڵێم، ئەگریم بە هاوار و ڕۆ دەنگی زایەڵەم ئەگاتە لای کۆ
جەرگی بوریانم پڕ بووە لە سۆ سووتاوە دڵم بە کڵپە و پشکۆ
بۆ تۆ گیانەکەم کۆچکردووی ئەمڕۆ
کۆچەکەت بردی گشت شادمانیم ئێستا دێوانە و کالێوە و فانیم
کەس ڕەحم ناکات بە دڵ بوریانم بە خوێنی چاوی وەک ئاوی کانیم
بە خەستەیەتی و بە پەرێشانیم
شەرتە هەتاکوو ئەمهێنن بۆ لات هەناو بەرەو تۆ سکاڵا بکات
ڕۆحیش ببێتە یاساوڵ گشت کات لە دوای تۆ دڵم نۆکەریی نەکات
تەنیا بۆ گەلم خۆی بەخت ئەکات
چونکە چۆن خۆشەویستیت ئەزانی بە ئاشکرایی یان بە پەنهانی
کەوا ئەتپەرست بەدڵ نیانی هەر وا پێویستە بۆم نیشتمانی
کە خۆم بگێڕم بۆی وەک قوربانی
چونکە هەزاران وەکوو تۆ و ئەمن لە کچ و لە کوڕ، لە پیاو، لە ژن
کە هەر بە هیوای نیشتمان ئەبن بۆ ئەو ئامانجە کۆمەڵ ئەبەستن
منیش لە دەستم دەرچوو تۆی مەزن
پێویستە بۆنی دڵداری پڕ سۆز بکەم بە خۆشەویستی لەبۆ هۆز
ئیتر نەهێنم ناوی دڵدار دۆز نیشتمان بکەم بە هیوای پیرۆز
شەوق بداتەوە وەک گڕی نەورۆز

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse