بۆ پارە گەلێ خۆی ڕیسوا ئەکا
Appearance
| بۆ پارە گەلێ خۆی ڕیسوا ئەکا | موبتەلای داو و سەد بەڵا ئەکا |
| بەیانی کردووە پیاوچاکانی زوو | دینیان دینارەو سڵ ناکەن لە سوو |
| پارەیە مایەی سەرگەردانییە | هەر پارە ئەسڵی ماڵوێرانییە |
| کەسێ کە پارەی هەبێ بە غەزەب | دینی بە پارە ئەدا بێ عەتەب |
| هەر کەس دینی خۆی بە سیم و زەڕ دا | خۆی خستە دۆزەخ، سەر کا بە قوڕدا |
| هەر پارە ئینسان ئەخاتە عیسیان | تەوللای ئەکا لە دین و ئیمان |
| پارە چەند کەسی کردووە مەغروور | وەکوو دێوانە بە مەستی مەشهوور |
| قارون بە پارە «تەککە بووری» کرد | خۆی ڕیسوای لای خواو پێغەمبەری کرد |
| کەسێ ئینسان بێ لە بۆ سیم و زەڕ | خۆی ڕووزەرد ناکا لە ڕۆژی مەحشەر |
| پێغەمبەر بۆخۆی داوێتی خەبەر | پارە فیتنەیە بۆ حاڵی بەشەر |
| مەزڵووم زەڕو سیم خاس بۆ ژنانە | سوک و بێ بەهای لای مەردومانە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|