بۆ وەتەن بێشەی شێرانم حەسرەتا سەد ئاخ و داخ

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
بۆ وەتەن بێشەی شێرانم حەسرەتا سەد ئاخ و داخ  (1953) 
by قانع
بۆ وەتەن بێشەی شێرانم حەسرەتا سەد ئاخ و داخ بۆ ڕەواجی کوردەکانم حەسرەتا سەد ئاخ و داخ
بۆ سەعیدی نەوجەوانم حەسرەتا سەد ئاخ و داخ بۆ سوارەی شەمزینانم حەسرەتا سەد ئاخ و داخ
بۆ براکانی شیمالم حەسرەتا سەد ئاخ و داخ
ئەی وەتەن کوا ڕەونەقی عەسری سەلاح ئەلدینی تۆ؟ ئەی وەتەن کوا نەعرەتەی سەد ڕۆستەم و گڕگین تۆ؟
ئەی وەتەن کوا کۆهکەند یا لەنجەیی شیرینی تۆ؟ ئەی وەتەن کوا شەوق و عەیش و سۆسەن و نەسرینی تۆ؟
بۆ براکانی شیمالم حەسرەتا سەد ئاخ و داخ
چۆن نەناڵێنم لە داخی گەردشی چەرخی زەمان؟ کوا شکاک و کوا لوڕ و کوا دەبدەبەی بابانییان؟
قوڕ بەسەر خۆم دەربەدەر خۆم بۆ دەماخی کوردەکان هەر بڵێیم چاکە هەتاکوو ڕۆژەکەی ئاخر زەمان
بۆ براکانی شیمالم حەسرەتا سەد ئاخ و داخ
شێر کە هات گیرۆدە بوو سەد نەعرەتە و ناڵەی بە هیچ عاقڵێ گوێ لێ نەکەن فکری دووسەد ساڵەی بە هیچ
باخی بێ نەرگس عەزیزم سەد گوڵی ژاڵەی بە هیچ شین ئەگەر دڵ پڕ نەکا سەد شۆڕش و گاڵەی بە هیچ
بۆ براکانی شیمالم حەسرەتا سەد ئاخ و داخ
ئەی وەتەن بۆ بووی بە شاری مورد تاری عەنکەبووت؟ ئەی وەتەن بۆ بێ سەفا و بەزمی لە بەرچی ڕووت و قووت
ئەی وەتەن ئێمە نمەکگیری ئەتۆین وەک مەلکەمووت واین لە حەپسی ئەجنەبیدا دەستە دەستە تاق و جووت
بۆ براکانی شیمالم حەسرەتا سەد ئاخ و داخ
قانعا تەنها تەماتە چی بە چی کەی قوڕ بەسەر ئەم وەتەنمانە لەدەس چوو کەوتە ناو گێژی خەتەر
یەک یەکی گەر ئەهلی دڵ بن، دەرکران و دەربەدەر تۆیش بەناحەق خۆت ئەخەیتە مەهلەکە و بەزمی چەمەر
بۆ براکانی شیمالم حەسرەتا سەد ئاخ و داخ

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse