بۆ وێنەکەم
Appearance
| وێنەم، وێنەی بەدبەختی | کانی دەرد و سەرسەختی |
| فدبۆڵی شەقی دەوران | سووکی پێش چاوی گەوران |
| چەندە کزی و هەژاری | کەساسی و بەردەباری |
| ڕۆژێ سەپان، یا شوان | یا چایچی، یا گاوان |
| یا ئاشەوانی ناو تۆز | بێ خەمخۆر و بێ دڵسۆز |
| وێنەم بۆیە قوپیوە | چەندە برسیەتی دیوە |
| ڕۆژێ نەبوو کە دەوران | چاوم سڕێ لە گریان |
| عومرم گەیی بە پەنجا | هیچ ئیشێکم نەگونجا |
| دایم هەناسانی سەرد | لێووشک و زیز و ڕەنگزەرد |
| هەتا ئێرەمە هانی | بە کزی دنیای فانی |
| ئیتر وەختی مردنمە | گەردن ئازاد کردنمە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|