بۆ هاوڕێی مەریوانی
Appearance
ئەی موشفیقی دێرینە لە هەر کار خەبەردار | ئەی عاشقی دیوان و غەزەڵ بازی و ئەشعار |
ئەی مەرهەمی زامانی دڵی خەستە و خەمبار | داماو و سەراسیمە لە دەس گەردشی دەووار |
یادی وەتەنت لازمە تا ماوە بەهار | |
مەشهوورە کە بەم فەسڵە ئەڵێن فەسڵی گوڵانە | وەعدەی تەرەب و شادی و تەفریحی دڵانە |
بوڵبوڵ بە نەوا مەدح و سەنا وێژی چڵانە | وەختی فەرەح و بەزمی هەموو پیر و جوانە |
گوڵ مەست و فەڵەک مەست و زەوی مەستی جنوون کار | |
شەونم وەکوو دوڕ دانە لەسەر دانە تکاوە | یا خەرمەنی ئەڵماسە لەسەر لالە ڕژاوە |
ژاڵە وەکوو بووکە کە بە گوڵ سوامە دراوە | خوێنی دڵی عاشق لەسەر ئەم خاکە پژاوە |
سەحرا و کەژ و کێو و چەمەن قرمز و گوڵنار | |
داوێنی چیا بەرگی زومڕەد لەبەرایە | چڵ تاجی گوڵی سووری شکۆفەی لەسەرایە |
دووکانی چەمەن حەسحەسی «قاز»ی لەدەرایە | دارانی جیهان پاکی سەراسەر لەبەرایە |
بادام و بەڕوو پەڵک و دەوەن بێ بەر و بەر دار | |
توڕک وەکوو عاشق لە هەموو دارێ ئەناڵێ | بۆ وەسڵی گوڵاڵە بوڵبوڵی بێ چارە ئەناڵێ |
خاشاکی دەری باخی بە چاوانی ئەماڵێ | وەک قاتڵی گیراوە لەبۆ سووچێ ئەناڵێ |
بەخ بەخ لە هەوا وەی لە زەوی هەر وەکوو گوڵزار | |
لافاوە بە لێشاوە لە هەوراز و لە تەختا | شەوبۆیە کە خۆش بۆیە لەبن دەربەنی سەختا |
لاولاوە کە پێچراوە بەقەد شاخی درەختا | قەقبەی کەوی دڵ گەرمە لەبێ وەخت و لە وەختا |
هەی هەی چ زەمانێکە لەبۆ نەفسی خەتاکار | |
سەف سەف بە سەفا گەورە کچی تازە ڕەسیدە | لەنجە ئەفرۆشن وەکوو ئاهووی ڕەمیدە |
وەک حوری ڕیزوان و لە جەننات گوزیدە | بۆ کوشتنی عوششاق گەهێ قەددی خەمیدە |
تیری نیگەهی چاوە بە دڵ ئەیخەنە سەرکار | |
عالەم بە یەکا دێن و دەچن هەر وەکوو مەحشەر | یەک یەک بەمەسەل مانگ و یەکێ هەر وەکوو ئەختەر |
هەندێ گوڵە ئەمما چ گوڵە وەک گوڵی شەسپەڕ | لوقمانی زەمان شێت و نەما هۆشی لەسەر سەر |
ئەگریجەیی چین چینە بەحەڵقە وەکوو ڕەشمار | |
بەزم و تەرەب و دانسە لەهەر دەشت و سەراوێ | ڕەقس و فەرەح و کەیفە لەهەر گەنج و پیاوێ |
مەی خواردن و بەخشانە لەهەر کاڵ و کوڵاوێ | وێنەی قەدی یارانە لە هەر دیدە و چاوێ |
دەستی کوڕی خۆش بەزمە لەسەر گەردنی دڵدار | |
قانع بەسە لەم بابە ئیتر فاشی فەساحەت | قەدقامەتی مزگەوتی هەتا ڕۆژی قیامەت |
دەک ڕانی شکێ واعزی دڵ وشکی نەدامەت | فەوتانی لەدەس کوردی سیاچارە سەیاحەت |
گیرۆدەیی ناوداوی هەژاری بێ و خەتابار |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|