بۆ هاوڕێیەکی دوور وڵات
Appearance
کاکە سەلامم لە هاو دڵدارم | لە مام و کەس و گەورە و سەردارم |
لە دوای سلسلەی دۆعا و سەلامم | هاودڵ گوێگرە ها لە کەلامم |
اَلْحَمْدُ لِلّه ئاڵا هەڵکرا | ماوەی دەردی دڵ ئەمڕۆکە درا |
سوئال گەر ئەکەی لە مڵک و ماڵم | لەسەر مەرامە حاڵ و ئەحواڵم |
لاوی دڵگەرمم سادەی وەرە لام | سەرکەوە کەم کەم ڕوو لە ڕووی مەرام |
ڕوو کەرە ڕاسی داسی ئاڵای سوور | درەو کە عەدووی لار و هار لە دوور |
ئەگەر لە مامی لارم سام ئەکەی | هەڵسە هەڕاکە لە مەرام ئەگەی |
ئەم هەر عەدوی ڕۆح گروی ئیسلامە | هەر لە درۆدا سەرداری عامە |
کاکە ئەم ئاڵا مەرهەمی دەردە | مەرهەمی لاوی دڵ سڕ و سەردە |
هەرکەس لەهەر لا وڕوو سەرسامە | ڕاکا ئەم ئاڵا کۆگای مەرامە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|