بۆ نەبەردی و چاونەترسی فەوقی سەد ئەڵمانە کورد

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
بۆ نەبەردی و چاونەترسی فەوقی سەد ئەڵمانە کورد  (1941) 
by موفتی پێنجوێنی
بۆ نەبەردی و چاونەترسی فەوقی سەد ئەڵمانە کورد بۆ شەڕ و دەعوای حەقیقەت شێری ڕووی مەیدانە کورد
بەحسی ئازایی هەتا ساڵێک بنووسم هەر کەمە من ئەزانم چی بنووسم پاکی سەد چەندانە کورد
داخەکەم بێ عیلمن و خۆخۆرن و خوێنڕێژی یەک هەر خەریکی تاو و قووچ و کوشتن و تاڵانە کورد
خزمەتی خەڵقی بە ڕۆح و سەر هەتا مردن ئەکەن ڕەعیەتێکی بارەبەر، گوێگر، هەموو ملپانە کورد
بێ سەر و سەردارن و دوشمن بە ڕۆحی یەکترن بۆیە پەڕپووت و زەلیل و وێڵ و سەرگەردانە کورد
ڕادیۆ ئەیخاتە گوێم زەوق و شەوقی نەشیدی عالەمێ عوود و تار و زەوق و شەوقی شیوەن و گریانە کورد
بۆ بڕینی دەستی بێچارە و فەقیر وهیچ نەزان چەندە وەستای پرچ و ڕیش و ڕشتنی چاوانە کورد
ئەجنەبی ئەمڕۆ لەسەر تەختی هەوا جەولان ئەکا سەنعەتی ماکینەجاتی جەلبیی و زیندانە کورد
گەر ئەپرسی باعیسی ئەم جەلب و سەرگەردانییە تەکیە گووڕێژ و گسکچی خانەقای شێخانە کورد
یا خەریکی مێزەر و ڕیش و عەبا و جببەیە بێ سەودا و بێ دەنگ بەدایم ئیشی چاونووسانە کورد
هیچ نەما یەکسەر کە نەیکەن جەلبیی ئەرز و ئاسمان کەشفی ئەرز و ئاسمانیی زەرگ و دەف لێدانە کورد
هەر بە تیفلی فێری سنعەتیان نەکردین پێی بژین تەقنە و سواڵیان نیشان داین بۆیە ماڵوێرانە کورد
نوێژ و ڕۆژوو بوو بە کارمان فیکری عیلمی بێ سەمەر بۆیە ئێستەش هەر خەریکی سواڵی ناو کووچانە کورد
کاکە با بەس بێ خەیاڵی میللی و فیکری عەبەس هەر سەری ئەمڕۆ ئەبینی گۆی شەقی مەیدانە کورد
موفتی گەر ئەقڵت هەبێ هەوڵی ژیانت چاترە سەد ئەوەندەی تر بڵێی هەر دەردی بێ دەرمانە کورد

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse