بۆ مودیری کائینات
Appearance
دایم لەفیکر و زیکری خەیاڵاتی میللەتم | بۆیە وا کز و مەلوول و بەسۆز و حەسرەتم |
ئەی ڕۆڵە دەردی تۆ بەندی جگەرمی بڕی | تەئسیری داغی حاڵی تووە من بەعیللەتم |
ئەم کوورەیەی لە سینە دەگڕێ وەها بەجۆش | تیایا بەڕاستی دەسووتێ جەرگی لەت لەتم |
شەرت بێ نەکەم لە کاری تۆ یەک زەڕەیێ قسوور | گەرچە لە مەعرەز تووشی سێدارە و پەتم |
من پیر و مورشیدی تۆم نەوڕەسیدی گوڵ | گەر بمکوژن لە ئیشی تۆدا، نابێ میننەتم |
ئەم ئارەزووی ئاتەشینە لەمن ئاشکارە بوو | لۆمەم دەکەن لە تەوبیخ و بەحس و سوحبەتم |
هەرچەند کە تووشی تەهلوکەیێ بم لە ڕێی وەتەن | دەم دەم زیاد ئەبێ شەرەف و شان و عیززەتم |
چارەی تۆ ئینتیباهێک و عیلم و مەعاریفە | چارەی منیش فیداتی بکەم نەقدو سەروەتم |
عەرزی ئەسیری لە خزمەتی مودیری کائینات | یارەبی تەڕەحومێ بەگەلی کوردی میللەتم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|