بۆ فەیز و ڕەحمەت شەرت ئیستیعدادە
Appearance
| بۆ فەیز و ڕەحمەت شەرت ئیستیعدادە | قابیلیەتیش بەهرەی خوادادە |
| گەزۆ بە پەلکی بییەوە تاڵە | لەسەر دارمازوو هەنگوینی قاڵە |
| بارانی نیسان لە دەریا باری | لە ناو سەدەفدا بوو بە مرواری |
| کەچی لە دەشتا گوژاڵک ئەڕوێ | لافاو پیاو ئەبا لە پردی کەڵوێ |
| بەم ڕەنگە هەرچی سروشتی بەدە | بۆ زیانکاری سەدی نەوەدە |
| تەجرەبە زۆری تاقی کردەوە | بەدخوو دەستی بوو کەوتە کردەوە |
| «إِنَّ الْإِنسَانَ لَیَطْغَی» وایە | ئەووەڵ سوورەیە فەرموودەی خوایە |
| ئێمە بۆ بێگار بە ئیستیعدادین | چونکە پەروەردەی جەور و بێدادین |
| فیرعەونێکی واین مووسامان بۆ هات | نەیتوانی بەند بێ سووکێ بۆی هەڵات |
| هەروەک «پاپاغان» قورئان ئەخوێنین | لە پێستی گورگا وەک مەڕ ئەنوێنین |
| یارییەک داهاتوە بۆ دەستەی سەرکار | پێ لە جەواڵا ڕاکەن بۆ سەر شار |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 859
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|