Jump to content

بۆ غەزەل ئیمڕۆ بە من چاوم بە ناحەق گەڕ دەکەی

From Wikisource
بۆ غەزەل ئیمڕۆ بە من چاوم بە ناحەق گەڕ دەکەی (1934)
by ناری
309337بۆ غەزەل ئیمڕۆ بە من چاوم بە ناحەق گەڕ دەکەی1934ناری
بۆ غەزەل ئیمڕۆ بە من چاوم بە ناحەق گەڕ دەکەی؟ من بە گزگل ئیحتیاج و تۆ بە لیمۆ شەڕ دەکەی!
من لە بێلوودا بە بێ ئاو و بەبێ بوڕ کەوتووم تۆ لە بەغدادا هەمیشە سەیری بەحر و بەڕ دەکەی
هەمدەمی بازی تەواری بووی لەبۆ سەیر و سەفا ڕاوەکەو بۆ چی عەزیزی من بە واشەی گەڕ دەکەی؟
دڵ لە غەمدا وشکە هەر وەک پووشی وشکی شارەزوور تۆ لە من تەکلیفی شیعری شۆخ و تازە و تەڕ دەکەی
مشتەری چونکە نەماوە بۆ مەتاعی نەزمی من چۆڵە بازاڕی خەیاڵی ناری گەر باوەڕ دەکەی!


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.