بۆ عەبدولڕەحمان بەگی تاپۆ
Appearance
| عەبدولڕەحمان بەگی تاپۆ دڵەکەم، گەرچی چوو | تەنگ مەبە شوکری دەوێ پایەیی ئەو، باڵا بوو |
| هەموو کەرکووکی سەراسەر لە خودا پێویستیان | ئەمەتا، پایەیی بەگ بەرزەوە بێ بێتەوە زوو |
| چاکەیێکی پێتە بێجگە لەمە نازانی | کردەیی بابییە ئەم کارە لەمیش بووگە بەخوو |
| سەیری هەڵکەوتی سەری کەی، مەخزەنی عەقڵ و زەکا | سەیری ڕوخساری بکەی پڕتەوی فڕینی لەڕوو |
| میللەتێ ژوور ئەکەوێ دەوڵەتی هوشیاری هەبێ | دەوڵەتێ هێزی ئەبێ پیاوی هەبێ سەرکەوتوو |
| هەموو پیاوانی حکوومەت وەکوو ئەم بوونایە | لە جیهان تاک ئەبوو ئەم دەوڵەتە هاوتای نەبوو |
| پایەو چاکەی پیاوێ کە نەیزانیبێ گەلی | چ نموودی نەبووە ئەو گەلە هەرماوە لە دوو |
| زۆر سوپاسی ئەوێ هۆ کاکی ئەسیری بۆ بەگ | پایەیی بەرزەوە بوو گەرچی لە کەرکووک لاچوو |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|