Jump to content

بۆ زوڵفی سیەهچوردە لەسەر چیهری قەشەنگی

From Wikisource
بۆ زوڵفی سیەهچوردە لەسەر چیهری قەشەنگی (1936)
by ئەدەب
310289بۆ زوڵفی سیەهچوردە لەسەر چیهری قەشەنگی1936ئەدەب
بۆ زوڵفی سیەهچوردە لەسەر چیهری قەشەنگی یاران بەخودا وەختە بچم ببمە فەرەنگی
ئامانە لە دەس شۆڕشی ئەو غەمزەیی جادوو هاوارە لەبەر فیتنەیی دوو چەشمی سپەنگی
غەیرەز خەمی گێسووی؛ کە مەحرەم بەجەماڵن کێ دیویە: کە ڕێی جەننەتیی بێ؛ کافری زەنگی؟
چیهرە و دەهەنی؛ وەک گوڵە، ئەمما بەتەفاوەت یەک سوورەیی خەندان و یەکێ خونچە بەتەنگی
ئەو ڕۆژە کە دڵ بەستەیی چەنگی خەمی مووی بوو زانیم کە هەتا مەرگی؛ ڕەها نابێ لە چنگی
هەرچەندە لە ئافاقە، بتی شۆخی من، ئەمما ئەمڕۆ کە بۆی مونحەسیرە: شۆخیی و شەنگی
ئاوێزەی یەک ئاوێزە، بتی سەد دڵی شەیدا ئەو دەم کە گەڵاوێزە؛ بەئاوێزەی پەڕەنگی
هەر بۆیە بەعەمدەن دەچمە بەر نەزەری؛ زۆر بەشکو بەغەڵەت جارێ بمە سەیدی خەدەنگی
دوو شت ئەدەبی کردووە خەستە و ناڵان یەک: ڕەنجشی زوو زووی و یەکێ: وەسڵی درەنگی


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.