بۆ دەستەڵاتی ئەم بنیادەمە
Appearance
بۆ دەستەڵاتی ئەم بنیادەمە | هەرچی بۆ دانێیت هێشتا هەر کەمە |
بە ئاگر سەهۆڵ دێنێتە مەیدان | برووسکەی کردوە بە پەیکی جیهان |
لەوپەڕی دنیا واتەیێک ئەکرێ | لەم پەڕی دنیا خەڵک گوێی لێ دەگرێ |
گاهـ سڵێمانن لە ڕوی هەوادا | گاهێ یۆنسن لە ناو دەریادا |
تا زیاتر عیلم و فەن بێ بە ئاکار | بۆ قەڵاچۆی یەک ئەیهێننە کار |
قونبولەی زەڕیە ماوە دەرکەوێ | کەی بێ شارێکی تری بەر کەوێ |
هێشتا تێر نەبوون لە یەکتر کوشتن | تازە دۆست لە یەک ئەبن بە دوژمن |
با بڵێین ئەوان وا دەوڵەتێکن | خاوەندی سوپا و بە سەروەتێکن |
نازانین ئێرە چی لێ قەوماوە | هیچ کەسێ لە سەر ڕێی خۆی نەماوە |
لە پایەتەختا ئەحزابە و ئیزراب | لایێ ئۆپەڕا و لە لایێ ڕۆباب |
هەر ئیعتیرازە و تەنقیدە و توانج | ناوەستن نانێ برژێ لەسەر ساج |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 832
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|