بۆ خزمەتی یار
Appearance
| بۆ خزمەتی یار، بۆ خزمەتی یار | ئەمشەو ڕێکەوت بوو بۆ خزمەتی یار |
| نە ڕێی حەسحەس بوو، نە بەد، نە ئەغیار | تەنها سەعاتێک تەنها من و یار |
| شەو خەرقەی نیلی قەترانی پۆشا | کەڵەشێر بێدەنگ نەدەخرۆشا |
| مورغی عەرش لەجێی خۆی هەڵنیشتبوو | دیار بوو ماندوێتی ڕۆژی چێشتبوو |
| کاکێشان باری کەری کەوتبوو | کای ڕەشکەی لەسەر ڕێ هەڵڕشتبوو |
| گای حەوتەوانە کای زۆر خواردبوو | هەوساری بە دەست قوتب سپاردبوو |
| ئەوشەوە لەیلا و مەجنوون یەک کەوتن | بەڵام لە خۆشیا نەئەسرەوتن |
| ئاواتەخوازی خەڵک هاتبووە دی | لە ڕێی ئەفلاکا جووڵەت نەئەدی |
| هەستام خۆم گورج کرد، ئازا، شێرانە | نەمئەوت هیچکەس لە لام ئینسانە |
| خەرقەی شەوگەردیم کێشا بەسەردا | چاکی داوێنم کرد بە کەمەردا |
| ڕۆیم تا گەیمە بەردەرگاکەی لەیل | لەوێ بوبوومە قەیسەکەی دوجەیل |
| چوومە ژوور سەری لە نیوەشەودا | ئێشکچی کچان هەموو لە خەودا |
| لەسەرخۆ پێم نا، چوومە سەرینی | ماچم کرد خاڵی لێوی شیرینی |
| چاوی هەڵبڕی سەوڵی خەرامان | یەخەی کردەوە سەر تا بە دامان |
| وتی: کام بێ شەرم لە نیوەشەودا | ڕاستی کردمەوە لە شیرین خەودا |
| بەرقی ڕوخسارم بدات لە جەستەی | هەڵیقرچێنێ ئەندامی خەستەی |
| وتم: ئەی شەمعی ڕووی نازەنینی | پەروانەکەت هات تا بیسووتێنی |
| بە ئومێدی سەر نەهاتمە ئێرە | من قوربانی تۆم بمکۆژە لێرە |
| من شۆڕی عەشقت بێ ترسی کردووم | هەرچەند کە زیندووم لەڕیزی مردووم |
| چاوت بیماری بە ناو لەسەرە | پیاوکوشتن لەلای نەخۆش خەتەرە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|