بۆ تاجری شەڕ
Appearance
ئەی دوژمنی گەل، تاجری شەڕ، جەبری ستەمکار | ئەی مێردەزمەی شانی هەموو ڕەنجبەر و جووتیار |
ئەی بێ بەزەیی، چەشمەیی ئەفساد و خیانەت | ناپاکی بەبێ ڕەحم و جەفاکردە و خوێنخوار |
لایەنگری ئەم جورئەتی تۆ، حوکمی وڵاتە | دوژمن بە هەموو فیکری گەلی، نۆکەری دۆلار |
بێ شەرم و بەبێ پەردەیە ئەسراری حوکمڕان | خوێناوییە نینۆکت سەرەک دەوڵەتی سەگسار |
تۆ نۆکەری واڵ ستریت، گەلیش خاوەنی بازوو | حەمباڵی دەری عەرشی لەقی فیتنەیی بێ بار |
بۆچی ئەکوژی، خوێن ئەمژی؟ بۆ مەبەسی خۆت | ئەدزی و ئەبڕی ماڵ و سەرم، ناحەزی بەدکار! |
چاوت کەرەوە! خاکت بە سەر، سەیری جیهان کە | سەیری کە چ شۆرێکە لە ناو چینی کرێکار! |
ئاگا بەرەوە! شۆڕشی گەل وا لە مەچەکدا | ئاڵۆزە سەری حوکمت، چ دێهات و چ ناوشار |
ئیسلاحی وڵات نابێ بە زیندان و بە کوشتن | ئیسلاحی وڵات بەندە لەسەر بەندی زەویوزار |
حەددی چییە پەیمانی حەرب چاری نەخۆش کا | تیماری نەخۆش بەندە لەگەڵ چارەیی بێکار |
هێزی نییە باروود، کە دەرم کا لە نەزانین | تەسبیتی جەهل بەندە لەسەر سێبەری ئەغیار |
بەم جۆرە ئەبەد تێروتەسەل نابێ وڵاتت | هەرزانیی نرخ بەندە لەسەر سەربەسیی بازاڕ |
میراتگری ئەو حوکمە ئەبێ چاوی لە کورد بێ | تا ڕۆڵەیی کورد تەختی نەپێچێتۆ سەرەو خوار |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|